تاقی

From Wikipedia

Coordinates: 37°00′N 43°00′E / 37.000°N 43.000°E / 37.000; 43.000{{#coordinates:}}: cannot have more than one primary tag per page

کوردستان
Kurdistan

ناوچە کوردنشینەکان.
زمان کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی
"شوێنی جوگرافی" ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای ئێران: باکووری مێزۆپۆتامیا، زاگرۆس، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، بە بەشەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران، باکووری عێراق، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا[1]
ڕووبەر (بە نزیکەیی) ١٩٠,٠٠٠ km²–٣٩٠,٠٠٠ km²
٧٤,٠٠٠ sq.mi–١٥١,٠٠٠ sq.mi
ژمارەی دانیشتوان ٢٥ بۆ ٣٠ ملیۆن (دانیشتووی کورد) (بە نزیکەیی)[2]

کوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان. دیاریکردنی‌ سنووری‌ کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ‌ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی‌ جڵەوی‌ دەستەڵاتی‌ کوردستانانیان‌ بە دەستەوە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیاریەوە، باشووری کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ ناسراوە. کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی‌ دیکەی نەتەوایەتیەوە بێ بەشن.


مێژوو[edit]

چەرخی کۆن[edit]

لە سەردەمی کۆندا لەم ناوچەیەدا ھۆزەکانی گۆتی، حووری، مانناکان و مادەکان ژیاون[3]. ژینگەی سەرەکیی ھۆزی مانناکان باشوور و ڕۆژھەڵاتی زرێچەی ورمێ بووە، و دەتوانین بڵەین دەوارندەوری شاری ئێستای مەھاباد[4]. لە سەردەمی داریووشی سێیەم و ئەسکەندەر، مادەکان ھاتنە ژێر فەرمانی پارسەکانەوە. پاشایەتی کاردۆخ (کاردۆکان) لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی زەریاچەی وان کە دەکەوتە نێوان پارسەکان و مێزۆپۆتامیا، کاتی لاواز بوونی ئیمپراتۆری ساسانی سەربەخۆ بوو و لە ١٨٩ی پێش زایین تا ٣٨٤ی پاش زایین حوکمڕانی دەکرد بەسەر باکووری مێزۆپۆتامیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی. ڕۆمییەکان لەکاتی زۆرداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا، بە سەر بەشێکی گەورەی ژینگەی کوردەکان، بەتایبەت بەشی ڕۆژاوا و باکووری کوردستان حۆکمڕانیان ئەکرد. کاردۆخ بووە ناوچەیەکی باجدەری ڕۆم لە ساڵی ٦٦ی پێش زایین ھەتا ٣٨٤ی دوای زایین. کاردۆخ کەوتبووە ڕۆژھەڵاتی "سیلوان" کە شارێکە لە ڕۆژھەڵات و باشووری دیاربەکری ئەمڕۆکە. ھێندێ لە مێژووناسەکان نێوان کاردۆخ و ناوە ئەمڕۆییەکانی کورد و کوردستان پێوەندی ئەزانن[5][6][7]. ھەڵبەت ھێندێکیش دژی ئەوەن[8]؛ بەڵام لە زانستنامەی کۆلۆمبیادا ئەوە سەلمێندراوە.[9]

یەکێک لە کۆنترین بەڵگە دۆزراوەکان لە بەکارھێنانی وڵاتی کوردەکان، بەڵگەیەکی ئایینی مەسێحی سریانییە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی عەتیق، کە گێڕانەوەی گەڕانی کەشەیەکی خەڵکی ئاشوور، بە ناوی "ئابدیشۆ" دەکات بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین. کاتێ بەرەوە ساسانیان دێت، لە سەر سنوور لێی دەپرسن کە لە کوێوە ھاتووی، وەڵام دەداتەوە کە دایک و بابم لە ھەزا بوون؛ کە ھەزا گوندێک بووە لە ئاشووردا. لە درێژەدا دەڵێت کە لەلایەن بێ دینەکانەوە لەو شوێنە دەرکراون و لە تامانۆن جێگیر بوون؛ کە وەک ئابادیشۆ دەڵێت، لە وڵاتی کوردەکاندا بووە. "تامانۆن" دەکەوێتە ڕاست سەر سنووری تورکیا و عێراقی ئێستا و ھەزا لە ١٢کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژاوای شاری ھەولێری ئێستایە. لە جێگەیەکی دیکە ھەر لەم بەڵگەدا، لە ناوچەی خابوور، بە وڵاتی کوردەکان ناوبراوە.[10]

چەرخی نێوانی[edit]

لە نیوەی سەدەی ١٠ی زایینیدا، ناوچەکە لە نێوان پەنج دەسەڵاتدارییدا بەش کرا: لە باکووردا شەدادییەکان (٩٧٥ تا ١١٧٤ی زایینی، دەکەوێتە ئەرمەنیای ئێستا)، ڕەوادیدەکان (٩٥٥ تا ١٢٢١ی زایینی لە تەبرێز و مەراغەدا)، لە ڕۆژھەڵاتدا حەسنەوییەکان (٩٥٩ تا ١٠١٥ی زایینی) و ئانازییەکان یا عەیاران (٩٩٠ تا ١١١٦ی زایینی لە کرماشان و خانەقین) و لە ڕۆژاوادا مەروانییەکان (٩٩٠ تا ١٠٩٦ی زایینی لە دیاربەکر). لە سەدەی ١١دا ناوچەکە کەوتۆتە ژێر دەستی سەلجوقە تورکەکانەوە و لە سەدەی ١٣ بۆ ١٥ بە دەستی مەنگۆلەکانەوە دوای ئەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان تاکو جەنگی جیهانی یەکەم.[11] لە چەرخی نێوانیدا، کوردستان کومەڵێک بوو لە ناوچە نیوەسەربەخۆکان کە بە ناوی "میرنشین" دەناسرێت، کە بە ڕوالەت لە ژێر دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی پاشا یان خەڵیفەدا بوون. شی کراوەی مێژووی ئەم میرنشینانە و پێوەندیان لەگەڵ ھاوسێکانیان لە کتێبی "شەرەفنامە" لە نووسینی شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٩٧) ھاتووە[12]. میرنشینەکانی بابان، سۆران، بادینان و گەرمیان لە عێراقی ئەمڕۆکە، بۆتان و بدلیس لە تورکیا و موکریان و ئەردەڵان لە ئێراندا.

کۆنترین بەڵگەیەک کە بەکاراھێنانی ناوی کوردستان تێیدا دەسەلمێت، دەقێکی مێژوویی ئەرمەنیایە، کەسێک بە ناوی matteos urhayci نووسیوە. ئەو باسی شەڕێک دەکات و دەڵێ کە لە شوێنێک نزیکی ئامەد لە ١٠٦٢ لە کوردستان ڕوو ئەدات[13][14]. بەڵگەی دووھەم پەراوێزێکە لە ئینجیلێکی دەستنووسراوەی ئەرمەنی کە لە ١٢٠٠ی زایینییدا نووسراوە[15][16]: Template:وتە

سێیەم بەڵگەی بەکارھێنانی وشەی کوردستان، لە نوزھات ئەل قلوب حەمدوڵڵا موستەوفی (١٣٤٠ی زایینی) بینراوە[17].

چەرخی نوێ[edit]

230px|وێنۆک|چەپ|نەخشەی کوردستان لە سەردەمی عوسمانی لە سەدەی ١٦ی زایینی، دوای شەڕە سەلیبییەکان، ناوچە کوردنشینەکان، لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەشکرا. زۆربەی پرۆسەی دابەشکردنی کوردستان، دوابەدوای شەڕی چاڵدێران لە ١٥١٤ی زایینیدا ڕوویدا کە دواتر تەنھا بە ڕواڵەت، لە گرێبەستی زوھاب (زەھاب، قەسرشیرین) لە ساڵی ١٦٣٩دا فەرمی کرا[18]. لەکاتی شەڕی جیھانی یەکەم، زۆربەی کوردەکان لە پارێزگای کوردستان و لەسەر سنووری عوسمانییەکان بوون. دوای لەیەکبوونەوەی ئیمپراتوری عوسمانییەکان، ھێزە یەکگرتووکان(واتە وڵاتانی: فەڕانسە، بریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیتالیا و ژاپۆن)، بڕیاریاندا لە سەر سنووری پێشووی عوسمانی، چەن وڵاتی نوێ دامەزرێنن. بە پێی پەیمانی سێڤر، کوردستان و ئەرمەنیاش یەکێک بوون لەم وڵاتانە. بەھەر شێوە، دوای داگیرکردنەوەی ناوچەکە لە لایەن ھێزەکانی ئاتاتورک، ھێزە یەکگرتووکان لەگەڵ پەیمانی لۆزان ڕێککەوتن و سنوورە نوێکانی کۆماری تورکیا دیاریکرا و کوردەکان بێ ناوچەیەکی سەربەخۆ مانەوە. بەشێکی لە ناوچە کوردنشینەکان کەوتە ناو سنووری نوێی تورکیاوە و بەشێکی دیکەی لکێندرا بە سووریا و عێراق کە ژێردەسەڵاتی فەڕانسە و بریتانیا بوون.

لە کۆتایی شەڕی کەنداودا، ھێزە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی قەدەغەیان بۆ فڕۆکەکان دامەزراند. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی بەشی باشووری کوردستان کە دەکەوێتەوە باکووری عێراق بتوانێ لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوچەیەکی سەربەخۆ دامەزرێنێت کە دەسەڵاتی ناوخۆ و پاڕلەمانی ھەیە.

میرنشینەکان[edit]

230px|وێنۆک|میرنشینە کوردەکان لە ساڵی ١٨٣٥

میرنشینی عەیشانی[edit]

٣٠٠-٣٥٠ک / ٩١٢-٩٦١ز لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ھەرێمی چیاکان لە نەھاوەند و دینەوەر و ھەمەدان و سامنان ھەتا سنوری ئازربایجان. لەدیارترین میرەکانیان وندادو غانم.

میرنشینی ڕەوادی[edit]

(دەوروبەری ٣٣٧-٤٦٣ک/٩٤٨-١٠٧١ز) لە شارەکانی مەراغە و تەورێزو ئەردەبیل و ورمێ و خوی و سەلماس ...ھتد، بەناوبانگترین میرەکانیان محەمەد کوڕی حوسێن ڕەوادی و ئەبو ھەیجای رەوادی و مەمەلانی رەوادی.

میرنشینی شەدادی[edit]

٣٤٠-٥٩٥ک/٩٥١-١١٩٨ز لە ھەرێمی ئاران لە شارەکانی بەردەعە و دبیل و گەنجەو باکو چەند شارو ناوچەیەکی دیکە. میرنشینی شەدادی ھەرچەندە لەلایەن سەلجوقیەکانەوە لاوازکراوە بەڵام ھەتاوەکو ساڵی ٥٩٥-١١٩٨ز لە شاری ئانی ھەر مابوو. لە دیارترین میرەکانیان محمەد کوڕی شەدادو فەزلون و ئەبولئەسوارو چەندانی دیکە. کەسەربەخۆبون و دراوی تایبەتی میرنشینەتیان لێداوە.

میرنشینی حەسەنوەیھی[edit]

٣٤٨-٤٠٦ک/ ٩٥٩-١٠١٥ز لە ناوچەکانی شارەزوور و شاپورخواست واتا لوڕستان و دینەوەرو ھەمەدان و شوێن و شاری دیکە فەرمانڕەواییان کردووە. لەمیرە بەناوبانگەکانیان، حەسەنوەیھی کوڕی حوسێنی کوردی و میر بەدر کوڕی حەسەنوەیھی کە یەکێکە لەھەرە میرە بەناوبانگەکانی کوردان، لەسەدەکانی ناوەراستدا کاری زۆر دیاری لەماوەی فەرمانڕەوایەتیەکەیدا کردووەو دراوی تایبەتی لێداوە.

میرنشینی مەروانی[edit]

٣٧٣-٤٨٩ک/٩٨٣-١٠٩٦ز لە کوردستانی ناوەڕاست و باکور لەدیاربەکر شارەکانی میاخارتین و ماردین وئامەدو خەڵات و بەدلیس و ناوچەی دیکە فەرمانڕەواییان کردووە. دامەزرێنەری میرنشینەکە میر باد کوڕی دۆستەکی کوردیە ھەروەھا میر مومەھەد ئەلدەولەو میر نەسرولدەولەو ئەحمەد کوڕی مەروانی کوردی کەبەناوبانگترین میری کوردیە، زیاتر لەپەنجا ساڵ میرایەتی کردووەو دەسەڵاتەکەی وەک دەوڵەت ناسراوە لەلایەن دەوڵەتانی عەباسی و بوەیھی وفاتمی و بیزێنتی و سەلجوقیەکان دانی پێدانراوە. زۆر کاری گرینگ لەئاوەدانی و بوژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو ناوچەیەی کوردستاندا ئەنجامدراوە. لە زۆربەی شارەکاندا دراوی میرنشینیەکە لێدراوە.

میرنشینی عەننازی[edit]

٣٨١-٥١١ ک /٩٩١ - ١١١٧ز ئەم میرنشینیە لە ناوچەی حەلوان لەلایەن کوردەکانی شازەنجانییەوە دامەزراوە دواتر دەسەڵاتی فراوان بووەو لەشارەکانی ئەسەد ئابادو داقوق و ئاوەدانی دیکە دەسەڵاتەکەی پەرەی سەندووە. لەمیرە بەناوبانگەکانیان، میر ئەبولفەتح محەمەد کوڕی عەنناز و میر حسام ئەلدەولە و ئەبو شوک و میرسورخاب کوڕی بەدر.

میرنشینی ھەزبانی[edit]

٣٤٧ – ٥٣٤ /١٠٤٦ – ١١٣٩ز لە شاری ھەولێر دەرکەوتووە، سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێری فەرمانڕەوایەتی کردووە، لەبەناوبانگترین میرەکانیان عیسا کوڕی موسای ھەزبانی و میر ئەبولحەسەنی کوڕی موسکی ھەزبانی. لە دوای ھاتنی سەلجوقییەکان زۆربەی میرنشینیە کوردییەکان پوکانەوەو بەرەو نەمان چوون، بەڵام رۆڵی کورد ھەر لەبرەودابوو لەشەڕی بەناوبانگی ملازگرددا کورد ھاوکاری سەلجوقیەکانی کردووە کەسەرکەوتن بەسەر رۆمەکاندا.

لەسەروبەندی ھاتنی مەغۆلەکاندا کوردستان رووبەرووی وێرانکاری و زیانی زۆر بۆوە، چونکە ھەم ھەرێمە کوردییەکان بۆ مەغۆلییەکان گرنگ بوون، ھەم دەکەوتە سەر رێیان بۆ بەغداو شام، بۆیە کوردستان لەسەدەی ٧ک / ١٣ز زۆرترین زەرەرو زیانی بەرکەوت. لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی ھێزە داگیرکەرەکانی کوردستاندا وێڕای زەبرو زەنگی زۆر بەڵام دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا بەتەواوەتی لەناونەچوو، چەندان میرنشین و دەسەڵاتداریەتی کوردی لەناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا فەرمانڕەواییان دەکردو ھێزەکانی جەلائیری وتەیموری و قەرەئۆینلو....ھتد. کوردستانیان کردبووە مەیدانی شەڕو ململانێ، تادەرکەوتنی عوسمانیەکان و شەڕی چاڵدێران ١٥١٤ز، کەمیر شەرەفخانی بەدلیسی لەکتێبی شەرەفنامەدا زانیاری گرینگی لەسەر ئەو دەسەڵاتداریەتیەی کوردان تۆمارکردووە.

دانیشتووان[edit]

Template:سەرەکی چەپ|وێنۆک|200px|ناوچە کوردنشینەکان کورد کۆمەڵێک خەڵکی دانیشتووی ڕۆژھەڵاتی ناوینە و ئەو شوێنەی تێیدا دەژین ناوچەیەکی ھەم بەرز و نزمە، کە ڕووبەرەکەی ١٩١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت. کوردەکانی کوردستان لە وڵاتانی ئێران، تورکیا و سووریاو بەشێکی بچووک لە لوبنان و ئەرمەنیا دابەشکراون. وشەی "کورد" تەنھا لە چەن وڵات بە شێوەی فەرمی بەکاردێت؛ تورکیا پێیان دەڵێت تورکی شاخی و لەھەمان کاتدا ئێرانی پێیان دەڵێن ئێرانی چیانشین.

کوردەکان بە لقێک لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان قسەدەکەن کە زمانی کوردی ناوە؛ ئەگەرچی ناوچەکە، عەرەب و ئەرمەنی، ئاشووری و ئازەری، فارس و تورک و تورکمانیشی تێدایە. زۆربەی کوردەکان موسڵمانن بەڵام ئێزیدی، مەسیحی و جوولەکەش لە کوردستاندا دەژین.

چاند و ھونەر[edit]

چاندی‌ کوردی کۆمەڵێک جیاکەرەوەی کلتوریی تایبەت بە کوردانە. چاندی‌کوردی میراتی ئەو گەلە جیاوازانەیە کە کوردەکانی ئەمڕۆ و کۆمەڵگەکەیان پێکھێناوە، بەڵام بە گشتی دوو چینی ناوچەیی (حۆرانییەکان)‌ و ئێرانییە کۆنەکان (میدییەکان). لەناو دراوسێکانیا، چاندی‌ کوردی زۆرتر نزیکە لە کلتوری ئێرانییەوە. بۆ نمونە جەژنی نەورۆز کە یەکەم رۆژی ساڵە، کە لە ٢١ی‌ ئازاردا ئاھەنگی بۆ دەگێڕن کە یەکەم رۆژی مانگی خاکەلێوەی کوردی و یەکەم رۆژی‌ بەھاریشە.

مووسیقا[edit]

ھەر لە کۆنەوە گۆرانیبێژە کوردەکان بەسەر سێ‌جۆری کلاسیکی دا دابەشبوون: چیرۆکبێژ، سترانبێژ و دەنگبێژ.

مووسیقای‌ تایبەت بە دەباری شازادە کوردەکان نەبووە، لەبری ئەوە، مووسیقا لە دانیشتنی شەوانەدا پێشکەش کراوە. چەند شێوازێکی مووسیقا لەسەر ئەم جۆرانە دانراون. زۆربەی‌ گۆرانییەکان لە سروشتیاندا ئەفسانەن، بۆ نمونە لاوک کە ھۆنراوەی قارەمانێتییە و چیرۆکی قارەمانە کوردەکانی رابردوو، وەک سەڵاحەدین، دەگێڕێتەوە. حەیرانیش ھۆنراوەی خۆشەویستییە کە باس لە ئازارەکانی دابڕان و خۆشەویستی بێ‌ئەنجام دەکات. لاوژەش شێوازێکی مووسیقای ئایینییە و پایزۆکیش ئەو گۆرانییانەن کە بەتایبەتی لە پاییزاندا ئەوترێن. گۆرانیی خۆشەویستیی، ئاھەنگ و ھۆنراوەی وروژێنەر و گۆرانیی تایبەت بە کار وفرما.

جوگرافیا[edit]

230px|وێنۆک|چەپ|دەڕەیەک لە ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستان وەک ئەوەی لە زانستنامەی بریتانیکادا نووسراوە، ڕووبەری کوردستان نزیکەی ١٩٠.٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش دەبێت و شارە گرینگەکانی لە بەشی تورکیادا ئامەد، بدلیس و وان؛ لە بەشی عێراقدا ھەولێر و سلێمانی؛ لە بەشی ئێراندا کرماشان، سنە و مەھاباد. وەک "زانستنامەی ئیسلام" دەڵێت، لە ڕووبەری ٣٩٢.٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش، ١٩٢.٠٠٠کیلۆمەتری لە تورکیا، ١٢٥.٠٠٠کیلۆمەتری لە ئێران، ٦٥،٠٠٠ کیلۆمەتری لە عێراق و ١٢.٠٠٠ لی سووریادایە. کوردستان لە ئێراندا پارێزگای کوردستان و زۆربەی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان، ئیلام و لوڕستانی لە خۆ دەگرێت. کوردستان لە عێراقدا بە شەش بەش دابەشکراوە، سێ لەوانە و بەشێک لەوانی دیکەش ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندایە. کوردستانی سووریا لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەدایە و بەشێکی زۆری کەوتووەتە پارێزگای ئەل ھەساخ. شارە گەورەکانی ئەم بەشە قامیشلۆ و حەسەکە.

کەش و ھەوا[edit]

ھاوینی گەرم و زستانی زۆر سارد و بەفری زۆر، تایبەتمەندیی ئەم ناوچەیە، و لەگەڵ ئەمەش زۆربەی بەشەکانی ئەم ناوچە بەھرەدارن و لە درێژەی مێژوودا شوێنی ھەناردنی دانەوێڵە و ئاژەڵ بووە. ئاستی بارین لە نێوان ٢٠٠ تا ٤٠٠ میلیمەتر لە ساڵدا، لە تەختایی و دەشتەکان و ٧٠٠ تا ٣.٠٠٠ میلیمەتر لە بەرزاییەکاندایە.

دارستان[edit]

کوردستان ناوچەیەکی شاخاوییە بە کەش و ھەوای سارد؛ بەڵام بارینی ئەوەندەی ھەیە کە دارستان پەرە بسێنێت. بە سەرجەم مێرگ و دارستانەوە کوردستان، ١٦٠.٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشی سەوزایی تێدایە؛ کاج، سنەوبەر، بەڕوو، چنار، شۆڕەبی و سپیدار زۆرینەی جۆرەکانی دارن لە کوردستاندا.

چیاکان[edit]

170px|وێنۆک|چەپ|چیاکانی زاگڕۆس چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافیی ژیانی کوردەکانە؛ ھەر بۆیە وتراوە: "کورد دۆستێکی نییە، غەیری چیا" ، "Kurds have no friends but the mountains". چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاھۆ، پیرمەگروون و حەمرین ناسیاوترین کێوەکانی کوردستانن.

ڕووبارەکان[edit]

بەرزاییەکان و چیاکانی کوردستان کە بارینی باران و بەفری زۆری تێدا ڕوو ئەدات، وەک سەرچاوەی ڕووبارەکانی نێزیک خۆی و ڕۆژھەڵاتی ناوینن، یەکێکن لە سەرچاوەکانی دیجلە و فورات و ژمارەیەکی زۆر ڕووبارە بچووکەکان وەک خابوور، ئاراز، کەرخە و سفیدڕوود. ئەو ڕووبارانەی کە گرینگایەتیی مێژووییان ھەیە بۆ کوردان، ئاراز، خابوور، زابی گەورە، سیراون، جەغەتوو و زەھاب. ئەم ڕووبارانە کە لە بەرزایی سێ تا چوار ھەزار مەتر بەرزتر لە ئاستی دریادان، وەک سەرچاوەی ئاو و سەرچاوەی وەرگرتنی ئەنەرژی بەکاردێن بە دانانی ئاوبەن و تورباین؛ عێراق و سووریا لە زۆربەی ڕووبارە سەرەکییەکان ئەوەیان کردووە و تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەوەی کردووە.

گۆم و زرێچەکان[edit]

کوردستان ھەتا زرێچەی ورمێ لە ئێراندا، لە ڕۆژھەڵاتەوە درێژەی ھەیە و لە لای ڕۆژاواە ناوچە نیوەکوردنشینەکان تا قەراغی زەریای ناوین درێژەی ھەیە. زەریاچەی وان لە کوردستاندا گەورەترین زرێچەی ناو تورکیایە و لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا تەنھا زرێچەی ورمێ لە وان گەورەترە؛ ئەم گەورەتربوونە ھەڵبەت تەنھا لە بواری ڕووبەردایە و لە قووڵبوونی ئاو، وان لە ئاستی بەرزتردایە. زرێچەی ورمێ، وان، زرێچەی زرێبار (ڕۆژاوای مەریوان) و زرێچەی دووکان (نزیکی شاری سلێمانی)، لە لایەن گەڕیارانەوە سەردان دەکرێت.

سەرچاوەکان[edit]

سەرچاوە بن زەوییەکانی کوردستان خەڵووز، مس، زێڕ، ئاسن، بەردی کەڵس (کەبۆ دروستکردنی چیمەنتۆ بەکاردێت)، مەڕمەڕ و زینک. گەورەترین سەرچاوەی بەردی گۆگرد لە جیھاندا، کەوتووەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوتی کوردستانی ٤٥ بلیۆن بۆشکە مەزەندە کردووە کە بەمە کوردستان دەبێتە شەشەمین وڵاتی جیھان. حکومەتی ھەرێم، لە جوولای ٢٠٠٧دا داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان کرد تاکوو یارمەتی بدەن لە بەڕێخستنی ٤٠ دەموودەستگای ھەناردنی نەوت، بە ھیوای بردنە سەرەوەی دەسکەوتی نەوت تا ڕۆژی ١ ملیۆن بۆشکە. لە دوای داواکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هۆی چاک بوونی بارودۆخی ئەمنی لە ناوچە کودنشینەکانی عێراق، چەندین کۆمپانیای گەورەی نەوتی جیهانی وەکوو ئێکسۆن مۆبیل و شێڵ ڕوویان لە کوردستان کرد.

ئاڵای کوردستان[edit]

چەپ|وێنۆک|150px|ئاڵای کوردستان Template:سەرەکی ھەموو گەلانی سەر رووی ئەم زەمینە، ئەوانەی سەربەستن یان بە شێوەیەکی فیدڕال دەژین خاوەنی ئاڵای خۆیانن، ئاڵای کوردستانیش ئاڵای کوردستانی فیدرالە و لە تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە داموو دەزگا حکوومییەکان و ڕێکخراوە ڕسمییەکان شەکاوەیە.

ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ، دروشمێک لە ناوەندی. لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپییە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینایی ئاڵا دوو لەسەر سێی درێژاییەکەیەتی. دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک)ییەکسان و ھاوشێوەی ھەیە. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.

سروودی نیشتیمانی[edit]

Template:سەرەکی سروودی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار لە ساڵی ١٩٤٠ دانراوە، ئەو کاتی لە زیندان بوون ئەم شێعرەی داناوە. ئەی ڕەقیب یەکەم جار لە سەردەمی کۆماری مەھاباد بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستان. لە دوای پێک هاتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم شێعرە بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستانی عێراق.

سروود[edit]

ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

سوپا[edit]

Template:سەرەکی 150px|وێنۆک|چەپ|نیشانی سەربازی پێشمەرگە لە کوردستانی عێراق پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای "ئەوانەی کە رووبەڕووی مردن ئەبنەوە" دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جووڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠ دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاری کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو. ھێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی‌ حکوومەتی بەعس لە عێراق. پێشمەرگە پێش لە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ حکوومەتی بەعسیش هەر بوونی هەبوو. لە سەردەمی کۆماری مەهاباد، پێشمەرگە وەکوو سوپای حکوومەت بوو.

پەروەردە[edit]

هەتا ساڵی ٢٠١١ی زایینی تەنها وڵاتێک کە لە عەمەلدا زمانی کوردی تێیدا تەدریس دەکرا عێراق بوو کە ئەویش بۆ خۆی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە دەستی پێ کردبوو و پێش ئەوە لە هەمووی ئاستەکاندا هەر بە زمانی عەرەبی وانە دەوترایەوە. لە ئێراندا بە پێی دەستووری بنەڕەتی (قانوونی ئەساسی) زمانی کوردی وەکوو زمانی ناوچەیی پێناسە کراوە و لە هەندێک شوێندا تەدریس دەکرێت و لە هەندێکی دیکە نە. لە تورکیا هەتا ساڵی ٢٠٠٩ تەنانەت قسە کردن بە زمانی کوردی قەدەغە بوو بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ەوە وانەیەک بە زمانی کوردی بۆ مناڵانی پلەی شەش دیاری کرا کە ئەگەر پێیان خۆش بێت دەتوانن هەڵیبژێرن و بیخوێنن. لە سووریا لە دوای شۆڕەشەکانی بەهاری عەرەبی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان، بزووتنەوەیەک بۆ فێرکاری کوردی دەستی پێ کرد و زۆر کەس لە منداڵان و گەورەساڵان کەوتنە ژێر بەرنامەکانی فێرکاری کوردی.

خوێندنی باڵا[edit]

لە دوای هاتنی زانستە مۆدێرنەکان بۆ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین، چەندین زانکۆ لە جێ جۆر بە جۆرەکانی کوردستاندا کرایەوە. بەڵام هەتا ئێستاش هیجکام لە ئەم زانکۆگەلە جگە لە کۆرسی زمانی کوردی، هیچ وانەیەک بە زمانی کوردی ناڵێنەوە. ئەم زانکۆگەلە بە پێی ئەوە کە کەوتوونەتە کام وڵاتەوە، وانەکانیان بە زمانی فەرمی ئەو وڵاتە (وەکوو: فارسی، عەرەبی و تورکی) یان زمانی ئینگلیزی دەڵێنەوە.

ئەم وتارانەش ببینە[edit]

Template:دەروازە

سەرچاوەکان[edit]

  1. Template:بیرخستنەوەی وێب
  2. Template:بیرخستنەوەی وێب
  3. kurdistanica:ڕەگەزی کورد
  4. زانستنامەی سەرھێلی بریتانیکا، مەھاباد
  5. A.D. Lee, The Role of Hostages in Roman Diplomacy with Sasanian Persia, Historia: Zeitschrift für Alte Geschichte, Vol. 40, No. 3 (1991), pp. 366-374 (see p.371)
  6. Rawlinson, George, The Seven Great Monarchies Of The Ancient Eastern World, Vol 7, 1871. . (copy at Project Gutenberg)
  7. Revue des études arméniennes, vol.21, 1988-1989, p.281, By Société des études armeniennes, Fundação Calouste Gulbenkian, Published by Imprimerie nationale, P. Geuthner, 1989.
  8. T. A. Sinclair, "Eastern Turkey, an Architectural and Archaeological Survey", 1989, volume 3, page 360.
  9. زانستنامەی کۆلۆمبیا، وتاری کوردەکان
  10. J. T. Walker, The Legend of Mar Qardagh: Narrative and Christian Heroism in Late Antique Iraq (368 pages), University of California Press, ISBN 0520245784, 2006, pp. 26, 52.
  11. the longman encyclopedia page 584 kurdistan
  12. شەرەفنامە: مێژووی نەتەوەی کورد
  13. Matt'eos Urhayec'i, (Armenian)Ժամանակագրություն (Chronicle), ed. by M. Melik-Adamyan et al., Erevan, 1991. (p.156)
  14. G. Asatrian, Prolegomena to the Study of the Kurds, Iran and the Caucasus, Vol.13, pp.1-58, 2009. (see p.19)
  15. A.S. Mat'evosyan, Colophons of the Armenian Manuscripts, Erevan, 1988. (p.307)
  16. G. Asatrian, Prolegomena to the Study of the Kurds, Iran and the Caucasus, Vol.13, pp.1-58, 2009. (p.20)
  17. G. Asatrian, Prolegomena to the Study of the Kurds, Iran and the Caucasus, Vol.13, pp.1-58, 2009. (see p.20)
  18. C. Dahlman, The Political Geography of Kurdistan, Eurasian Geography and Economics, Vol.43, No.4, pp.271–299, 2002.


Template:چوارپارچەی کوردستان Template:شارەکانی کوردستان

پۆل:کوردستان